وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی هێرشی مەلایەك بۆ سەر ئێزدییەكان ڕونكردنەوە دەدات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 515 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


لەڕونكردنەوەیەكدا وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئاینی لەبارەی هێرشی مامۆستایەكی ئاینی بۆ سەر ئێزدییەكان دەڵێت، فەرھەنگی پێكەوەژیان لەھەرێمی كوردستان، ڕەگ و بنەچەی مێژوویی ھەیە، مامۆستایانی بەڕێزی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ھەموو ئاینەكان ڕۆڵیان ھەبوە و پێكەوە كار بۆپەرەپێدانی گیانی تەبایی و ئاشتی كۆمەڵایەتی دەكەن.

لەڕونكردنەوەكەدا هاتووە " ئەگەرچی بڵاو بوونەوەی گرتەی ڤیدیۆی كەسێك كە بێڕێزی بە پێكھاتەی  ئێزدیان دەكات لەدەرەوەی سنوری ھەرێمی كوردستان و عێراقە، بەڵام كردارێكە دوور لەبەھای ئاینی و مرۆڤایەتییە، بەكارھێنانی وشەی نالۆژیكی بەرانبەر ھەر پێكھاتەیەك بەتوندی ڕەتدەكەینەوە و جەخت لە برایەتی خۆشەویستی و پێكەوەژیانی ھەمەلایەنە دەكەینەوە،هەروەها وەزارەتمان بەمافی خۆی دەزانێت لەكاتی پێویست داوای یاسایی تۆمار بكات".

لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا مامۆستایەكی ئاینی هێرش دەكاتە سەر ئێزدییەكان و شارپرێسیش وەك یەكەم میدیا گرنگی بەم بابەتە و كاردانەوەكانی دا.