شارپرێس:
دوای ئەوەی ژمارەیەک ئاوارەی کوردی سەری کانێ لەشاری
حەسەکەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری عەرەبی هاوردەوە تەقەیان
لێ‌کرا، ئەوەش کاردانەوەیەکی زۆر لەرۆژئاوای کوردستان و سوریا لێکەوتەوە.
سیپان حەمۆ، یاریدەدەری وەزیری بەرگری سوریا بۆ کاروباری
ناوچەکانی رۆژهەڵات رایگەیاند،" بەتوندی ئیدانەی ئەو دەستدرێژییانە دەکەین کە
ژمارەیەک گیرەشێوێن بەرامبەر ئاوارە گەڕاوەکانی سەری کانێ ئەنجامیاندا و رێگریان
کرد لە گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە بۆ زێدی خۆیان ".
ئەوەشیخستەڕوو،" حکومەتی سوریا و لایەنە
پەیوەندیدارەکان رێکاری یاسایی بەرامبەر دەستدرێژیکاران دەگرێتەبەر، داواش لە خەڵکی
خۆمان دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن ".
سیپان حەمۆ وتیشی،" خەڵکی ناوچەکە دڵنیا دەکەینەوە
کە هیچ کەسێک ناتوانێت رێگری بکات لە گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان ".
هاوکات لە کاردانەوەی ئەو ڕوداوانە، لەشاری حەسەکە خۆپیشاندان
ڕویدا و ژمارەیەک گەنجی کورد چونەسەر بارەگای ئاسایشی شارەکە و ئاڵای سوریایان
هێنایەخوارەوە.
لەوبارەیەوە، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له پارێزگای حه‌سه‌كه لەڕاگەیەنراوێکدا باسی لەوەکرد،" ژماره‌یه‌ك خێزان (مه‌به‌ستی ئاواره‌كانی كورده) به‌پێی هه‌ماهه‌نگی
پێشوه‌خته گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان له (سه‌رێ كانێ)، ئه‌مه بووه هۆی
دروستبوونی ناكۆكی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌ناو ماڵه‌كانی ئه‌واندان (مه‌به‌ستی
له عه‌ره‌به هاورده‌كانه)، هێزه‌كانمان ده‌ستوه‌ردانیان كرد بۆ هێوركردنه‌وه‌ی
شه‌ڕه. ".
رونیشیکردەوە،" لایەنە پەیوەندیدارەکان لە چوارچێوەی
یاسایی و دەستەبەرکردنی مافی گەڕاوەکان و پاراستنی سەلامەتی سەرجەم هاوڵاتیان
مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکە دەکەن ".