ترەمپ داوای قەرەبوو لە ئێران دەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 281 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەر دانوستانێكی ئاشتی لە داهاتوودا داوای قەرەبووی شەڕ لە ئێران دەكات، بە ئاماژەدان بە هێرش و كردەوەی توندوتیژی دەیان ساڵە كە گومانیان لێدەكرێت ئێران پاڵپشتی كردبن یان ئەنجامی دابن. 

دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێكدا ڕایگەیاند: ئێران داوای قەرەبووكردنەوەی ئەو زیانانە دەكات كە لە ماوەی پێكدادانی سەربازی پێنج مانگیدا بەریكەوتووە. منیش "داوای قەرەبووكردنەوە لە ئێران دەكەم بۆ هەموو ئەو كوژراو و بریندارانەی كە بەهۆی ئەو بۆمبانەوە بوونە قوربانی كە لە كەناری ڕێگاكان دایاننان لە چەندین ململانێدا ".

ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: داوا دەكەم ئێران قەرەبووی كەسوكاری هەموو ئەو كەسانە بداتەوە كە بە بۆمبی كەناری ڕێگاكان لە چەندین شەڕ و پێكداداندا كوشتوویانن یان بە سەختی بریندار بوون.