سیناتۆرێكی كۆماری: دەبێت كورد پڕچەك بكرێت بەبێ گوێدان بەقسەكانی ئەردۆغان

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 603 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سیناتۆرێكی كۆماری لەویلایەتی تەكساس دەڵێت، دەبێت كورد پڕچەك و پشتیوانی بكرێت بۆ هەنگاونان بەرەو ڕوخانی حكومەتی ئێران.

تێد كرۆز بۆ كەناڵی فۆكس نیوز ڕایگەیاند، كورد وەك یەكێك لە هاوپەیمانە دڵسۆزەكانی ئەمریكا لە چەندین ململانێدا، دەتوانێت بەشێك بێت لەم پرۆسەیە.

دەشڵێت، لە سەرەتای ئەمساڵدا حكومەتی ئەمریكا باسی پڕچەككردنی نەیارانی كۆماری ئیسلامی بەتایبەتی كورد كردووە و دواجار بەهۆی دژایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا، پلانەكە وەلانراوە.

هەروەها كروز دەڵێت، بۆ من گرنگ نییە ئەردۆغان پێی خۆش بێت یان نە و لە ڕوانگەی ئەمریكاوە ڕوبەڕوبوونەوەی حكومەتی ئێران كە هەوڵی كوشتنی ئەمریكاییەكان دەدات، لە هەموو شتێك پێویسترە.