شارپرێس:
سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ئاگادارییەکی توندو هۆشدارییەکی بەپەلەیان ئاڕاستەی هاوڵاتیان کردوهو داوای دورکەوتنەوەو بڕوانەکردن دەکەن بەکەسێکی سەرپێچیکار کە تۆڕێکی فراوانی فێڵکردنو خۆدزینەوە لەیاسا بەڕێوەدەبات.
بهگوێرهى بەیاننامەی فەرمی هێزە ئەمنییەکان، تۆمەتبارەکە ناوی (ئەحمەد حەسەن عەبد)ەو بۆ کارە گوماناوییەکانی ژمارەی مۆبایلی (07888887188) بەکاردەهێنێت، ئەوکەسە بەشێوازێکی بەردەوام ناسنامەو ناونیشانی فەرمی جیاواز بۆ خۆی دادەنێتو بەدرۆ بانگەشەی ئەوە دەکات کە کەسێکی دەستڕۆیشتوەو زۆر نزیکە لەچەندین بەرپرسو دەزگای ئەمنیی باڵای پایتەخت، بەمەبەستی خەڵەتاندنی خەڵکو بەڕێکردنی کارەکانی.
سەرچاوە ئەمنییەکان جەختیانکردەوە، لەئێستادا تەواوی ئامێرە ئەمنییەکان لەژێر چاودێرییەکی چڕدا ڕاوەدوی ئەو تۆمەتبارە دەنێن بۆ دەستگیرکردنو گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی توند لەدژی.
دهزگا ئهمنیهكان داوا لەهاوڵاتیان دەکهن کە زۆر هۆشیاربنو نەکەونە داوی ئەمجۆرە بانگەشە چەواشەکارییانەوە، و لەکاتی هەر پەیوەندییەکی ئەم کەسەوە، دەستبەجێ لەڕێگەی هێڵە گەرمەکانی پۆلیسو ئاسایشەوە لایەنە پهیوەندیدارەکان ئاگادار بکەنەوە.

