سوریا و ڕوسیا ڕێككەوتنێكیان واژوكرد

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 710 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕۆژی یەكشەممە ڕایگەیاند كە دیمەشق و مۆسكۆ گەیشتونەتە یاداشتێكی لێكتێگەیشتن كە داهاتوی بنكەكانی ڕوسیا لە تەرتوس و حمەیمیم دەخاتەڕوو.

وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، دیمەشق وردە وردە كۆنترۆڵی فڕۆكەخانەی حمەیمیم و چوارەمین بەشی بازرگانی لە بەندەری تەرتوس دەگرێتە ئەستۆ. لە یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنەكەدا ماوەی سێ مانگ دیاری كراوە بۆ تەواوكردنی پرۆسەی گواستنەوەكە و جێبەجێكردنی ڕێكخستنە نوێیەكان.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ڕێككەوتنی نێوان هەردوولادا، گۆڕینی بنكە سەربازییەكانی ڕوسیا بۆ ناوەندی مەشق و ڕاهێنان و چاكسازی هاوبەش دیاریكراوە.