هەفتەی داهاتوو پێكهێنانی كابینەكەی زەیدی تەواو دەكرێت

عیراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 107 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەحمەد موسەوی پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند، گفتوگۆ و كۆبوونەوە سیاسییەكانی نێوان لایەنەكان گەیشتوونەتە قۆناغی كۆتایی بۆ تەواوكردنی كابینەكەی عەلی زەیدی و هەفتەی داهاتوو ناوەكان ئاشكرادەكرێن.

موسەوی ڕونیكردەوە، هەفتەی داهاتوو ناوی وەزیرەكان لەلایەن عەلی زەیدی دەنێردرێت بۆ پەرلەمان، دواتریش وادەیەك بۆ دانیشتن دیاریدەكرێت بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر تەواوكردنی كابینەی حكومەت بدرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە سەرچاوەیەك چەند ڕۆژێك پێشتر ئاشكرای كرد كە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان تاوەكو ئێستاش پێداگری لەسەر بەڕێوەبردنی وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ بە وەكالەت دەكات، ڕەتیكردەوە لە بوونی هەر ڕێككەوتنێكی سیاسی یان نیازێك بۆ یەكلاكردنەوەی ناوی ئەو دوو وەزیرە لە ئێستادا.