شارپرێس:
حكومەتی هەرێمی كوردستان دامەزراندنی بەشێوەی لە جیاتی دانان لەسەر داهاتی ناوخۆ ڕاگرت.
سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداركردووەتەوە كە دانانی فەرمانبەران و مامۆستایانی وانەبێژی دامەزراو بە گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ بەلەجیاتی دانان بەهەموو شێوەیەك ڕاگیراوە.
لە نووسراوەكەدا هاتووە، دانانی فەرمانبەران و مامۆستایانی وانەبێژی دامەزراو بە گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ، بە هەموو شێوازەكانییەوە ڕاگیراوە.
هەروەها داوای لە وەزارەتەكە كردووە، هیچ ناوێك بۆ سەرۆكایەتیی دیوان بەرز نەكرێتەوە.