شارپرێس:
حکومەت کۆتایی بەدڵەڕاوکێی فەرمانبەران دەهێنێت؛ وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "موچە بەتەواوی دابینکراوەو سەرجەم ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەکه‌ینه‌وه کە باس لە دابەشکردنی دەکەن لەهەر 40 ڕۆژ جارێکدا".
حەیدەر عەبودی وتەبێژی فەرمی حکومەتى عێراق ئەمڕۆ دوشەممە جەختیکردەوە، موچەی فەرمانبەران پارێزراوو دابینکراوەو هیچ ڕاستییەک لەو دەنگۆیانەدا نییە کە دەڵێن موچە 40 ڕۆژ جارێک دابەشدەکرێت.
عەبودی ئاماژه‌ى به‌بۆردومانه‌كه‌ى سعودیه‌و ئه‌مریكاش كردوه بۆسه‌ر پێگه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى‌و وتویه‌تى، "حکومەت هیچ زانیاری یان ئاگادارییەکی پێشوەختەی لەسەر بۆردومانەكه‌ى سعودیه‌و ئەمریکا نه‌بوه سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی".
ئاماژەی بەوەشکردوه، سەرۆک وەزیران، وەزارەتی دەرەوەی ڕاسپاردوە یاداشتێکی ناڕەزایەتی پێشکەش بەئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بکات سەبارەت بەو بۆردومانەی کراوەتەسەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی.
لەبەردەوامی قسەکانیدا وتی، "حکومەت کار لەسەر شیکردنەوەی ئەو هه‌ڕه‌شانه دەکات کە ڕوبەڕوی دەوڵەت دەبنەوە بۆ بەهێزکردنی تواناکانی عێراق".
ئه‌وه‌شى وت، "گفتوگۆکان بۆ تێپەڕاندنی ڕێگرییەکانی بەردەم دۆسیەی كۆكردنه‌وه‌ى چەک لەدەستی دەوڵەتدا بەردەوامن‌و دەوڵەت سورە لەسەر كۆكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت، له‌ده‌ستى گروپى چه‌كداردان، به‌گوێره‌ى ئەو خشتە زەمەنییەی کە بۆ کۆتایی مانگی ئەیلول دیاریکراوە".
