ئێران جوڵەی بە هێزی وشکانی کرد

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 7765 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فەرماندەی هێزی وشکانیی ئێران ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی لەسنورەکانی عێراق‌و کوەیت‌و چەند وڵاتێکی دیکە خراوەتە جوڵەو لەحاڵەتی ئامادەباشیدایە.


عەمید عەلی جەهەنشاهی فەرماندەی هێزی وشکانیی ئێران بەئاژانسی تەسنیم-ی وتوه‌، "بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر هەڕەشەیەکی چاوەڕوانکراو لەسنورەکانمان، هێزی وشکانیمان بۆ ئەو سنورانە جوڵە پێکردوە".

بەوتەی جەهەنشاهی، "هێزی وشکانیی ئێران بەتەواوی چەک‌و تەقەمەنیی خۆیەوە لەسنورەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق‌و کوەیت‌و چەند وڵاتێکی دیکە جێگیرکراون".

ئەو قسانەی فەرماندە ئێرانیەکە لەکاتێکدایە، هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران دوبارە دەستیانپێکردوەتەوەو ترەمپ هەڕەشەی ئەوەی لەئێران کرد، ئەگەر وەڵامی هێرشەکان بداتەوە، ئەوا بەتوندتر لەو وڵاتە دەدەن.