شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند كە ناردنی نەوت لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بۆ ئاستی پێش جەنگ گەڕاوەتەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ترەمپ وێنەیەكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (Truth Social) بڵاوكردەوە و لەسەری نووسی، "لێشاوی هەناردەكردنی نەوت لە گەرووی هورمزدا ئاسایی بووەتەوە"، ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژانە ٢٠ ملیۆن بەرمیل بەر لە جەنگەكە بەو گەرووە تێدەپەڕی، لەكاتێكدا لە ئێستادا ١٨ ملیۆن بەرمیلە".
هەروەها كەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویكردەوە، ڕۆژی سێشەممە ١٨ ملیۆن بەرمیل نەوت بە ڕێڕەوە ئاوییە گرنگەكەدا تێپەڕیوە.
تۆڕەكە لە زاری دوو بەرپرسی ئاگاداری ئەمریكا بڵاویكردەوە، سوپای ئەمریكا ڕۆژی سێشەممە یاوەری ٤٠ كەشتی بازرگانی كردووە كە ١٨ ملیۆن بەرمیل نەوتیان لە گەرووی هورمزەوە گواستووەتەوە.