حوسییەكان هەوڵی پێشڕەوی بەرەو گەروی بابولمەندەب دەدەن

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 184 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 سەرچاوە سەربازییەكانی یەمەن ڕۆژی پێنجشەممە بە سكای نیوزیان ڕاگەیاند كە ١٦ چەكداری حوسی لە پێكدادان لەگەڵ هێزەكانی حكوومەت لە بەرەی تەعز  لە باشوری یەمەن كوژراون.

شەڕ و پێكدادانەكان دوای ئەوە سەریهەڵدا كە حوسییەكان هێرشی زەمینییان كردە سەر چەند پێگەیەك لە ڕۆژئاوای تەعز.

هاوكات سەرچاوە سەربازییەكان ڕایانگەیاند كە حوسییەكان پێشڕەوییان كردووەو دەستیان بەسەر چەند پێگەیەكدا گرتووە دوای هێرشەكە، لەو شەڕەدا فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و موشەكی بالیستیكیان بەكارهێناوە.

سەرچاوەكان ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە كە لە ئەنجامی شەڕەكاندا زیانی گیانی لە هەردوولا هەبووە، ئەمەش لە كاتێكدایە كە حوسییەكان هەوڵدەدەن بۆ پێشڕەویكردن بەرەو ناوچەی نوێ لە باشوری دەریای سور و بابولمەندەب.