شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم ئاشكرایكردوه، به‌سێ درۆن هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر سنورى پارێزگاى سلێمانى، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ى هێرشه‌كه ئاشكرانه‌كراوه.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لهڕاگهیهنراوێكدا ده‌ڵێت، "کاتژمێر (4:45) بۆ (5:5) خولەکی بەیانی ئه‌مڕۆ دوشەممە بە(سێ) درۆن هێرشکرایهسەر کەمپی پەنابەران لەسورداش".
له‌و ڕاگهیهنراوهدا ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم ئه‌وه‌شى وتوه، "لەدەرئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی نەبوە".