شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی عێراق
وەزارەتی دارایی راسپارد لەچوارچێوەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیدا پلەی دامەزراندن بۆ
دەرچوانی ساڵانی پێشوو دابین بکرێت.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی
عێراق بڵاویکردەوە، عەلی فالح زەیدیی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزارەتی دارایی
راسپارد لەماوەی ئەم کابینەیەی حکومەتدا سود لە تواناکانی دەرچوانی ساڵانی پێشوو ببینرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەچوارچێوەی
ئەو بڕیارەدا، عەلی زەیدیی وەزارەتی دارایی راسپاردوە بەپێی پێویستی وەزارەتەکان، لەپرۆژەیاسای
بودجەی گشتیدا پلەی وەزیفی یان گرێبەست بۆ دەرچوان تەرخان بکرێت.