شارپرێس:
ڕاپرسییەکی نوێی تۆڕی "ئێن بی سی نیوز" ئاشکرایکردوە، ڕێژەی پشتگیری بۆ دۆناڵد ترهمپ سەرۆکی ئەمریکا، لەناو دەنگدەرانی حزبی کۆماریدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردوە، ئەوەش کەمتر لەدوو مانگ پێش هەڵبژاردنە یەکلاکەرەوەکانی ناوەڕاستی خول لەمانگی تشرینی دوەمدا.
بهگوێرهى ئەنجامی ڕاپرسییەکە کە لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە بۆ حهوت ههزارو 105 کەس لەنێوان 20ی ئاب بۆ یهكی ئەیلول ئەنجامدراوە، پشتگیریی توند بۆ ئاستی کارکردنی سەرۆک، لەلایەن کۆمارییەکانەوە لە 52% لەبەهاردا دابەزیوە بۆ 41%، لەکاتێکدا پشتگیریی مامناوەند گەیشتوهتە 39%.
بهگوێرهى هەمان سەرچاوە، ئاستی گشتیی ڕەزامەندیی لەسەرۆکایەتیی ترهمپ گەیشتوهتە 36% کە نزمترین ئاستە لەڕاپرسییەکانی ئەم تۆڕەدا تۆمارکرابێت، لەبەرامبەردا 64%ی ئەمریکییەکان ناڕەزایەتییان بەرامبەر کارەکانی دەربڕیوە.
چاودێران ئاماژە بەوەدەکەن، هۆکاری سەرەکیی ئەم پاشەکشەیە دەگەڕێتەوە بۆ زیادبونی ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر شێوازی بەڕێوەبردنی جەنگی ئێران لەلایەن ئیدارەکەیەوە، بەجۆرێک 69%ی بەشداربوان ئاستی کارکردنی سەرۆکیان لەم بابەتەدا بەلاواز وەسفکردوە.
ئەم دابەزینە تەنانەت لایەنگرانی سەرسەختی بزوتنەوەی "ماگا"شی گرتوهتەوەو پشتگیریی بەهێزی ئەوانیش بۆ بەڕێوەبردنی جەنگەکە 21 خاڵ کەمیکردوە.
ئەم ئەنجامانە لەکاتێکدا ڕادەگەەیەنرێن کە نیگەرانییە ئابورییەکانو نادیاریی ئایندەی جەنگ بەرەو زیادبون دەچن، بەڵام ترهمپ لەلێدوانێکدا هیوای خۆی بۆ سەرکەوتنی حزبەکەی دەربڕیوەو جەختیکردوهتەوە، ئەنجامی زۆرباش بەدەستدێنن.
