شارپرێس:
دژە تیرۆری
سلێمانی رایدەگەیەنێت، پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری ورد و پاش لێکۆڵینەوەی چڕ و
وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر، لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانیان تیرۆرستێکی داواکراو لە
سنوری ناحیەی بازیان دەستگیربکەن.
بەڕێوبەرایەتیی
گشتیی دژەتیرۆر (دژەتیرۆری سلێمانی) لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" تیرۆرستی
دەستگیرکراو بەناوی (عەبدولموئمین ئەحمەد ساڵح الرفیعی) لە ساڵی 2015 لە ناحیەی
گەیارە بەیعەتی بە ڕێکخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی داوە، پاش تەواوکردنی خولی
شەرعی لە ڕێکخراوەکە لە بەشی پشتیوانیی (ئسناد) کاریکردوە و لە سنوری ویلایەتی
سەڵاحەدینی ڕێکخراوەکە بەشداری چەندین شەڕیکردوە دژ بە سوپا و هێزە ئەمنییەکانی
عێراق ".
ئەوەشیخستەڕوو،"
پاش تێکشکانی ڕێکخراوە هەڵهاتووە بۆ سوریا و لە کەمپی هۆڵ نیشتەجێبوە، پاش ساڵێک
گەڕاوەتەوە عێراق بۆ کەمپی حاج عەلی لە موسڵ، دواتریش خۆی گەیاندوەتە سنوری هەرێمی
کوردستان و لە بازیان نیشتەجێبوە ".
دژەتیرۆر
دەشڵێت، پاش دەستگیرکردنی ڕادەستی یاسا کرا بەمەبەستی سزادانی.