شارپرێس:
بەرپرسێکی ناوخۆیی حکومەتی یەمەن ئەمڕۆ هەینی ئاشكرایكردوه، حوسییەکان کۆنتڕۆڵی دورگەی "میون"یان کردوەو دەستیشیان بەسەر تەواوی گەروی بابولمهندهب-دا گرتوە.
بهگوێرهى سەرچاوە حکومییەکان، حوسییەکان شاری "مەخا"یان لەسەر دەریای سپی كۆنترۆڵكردوهو پاشەکشەی هێزەکانی لایەنگری سعودیەش بوهتە هۆی کۆنتڕۆڵکردنی شاری "حەیس" لەباشوری حودەیدە.
ئاژانسی فرانس پرێس لەزاری بەرپرسێکی سەربازییەوە بڵاویکردوهتهوه، حوسییەکان دوای مەخا بەرەو بابولمەندەب پێشڕەوییانکردوە.
ئاماژەی بەوەشداوه، حوسییەکان لەڕێگەی بۆردومانی موشەکی بالیستیو هێرشی دەریاییەوە، دەستیان بەسەر دورگەی (زوقەر)ِیشدا گرتوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز-یش پشتڕاستیکردەوە، حوسیهكان گەیشتونەتە دورگەکانی زوقەر، حەنیشی گەورەو حەنیشی بچوک لەبەرامبەر کەناراوەکانی ئەریتیریا.
لەبەرامبەردا، یەحیا سەریع وتەبێژی حوسییەکان ڕایگەیاند، کەشتیوانی لەدەریای سپیو بابولمەندەبدا ئارامەو ئۆپەرسیۆنەکانیان تەنها ئامانجی دیاریکراویان هەیە.