شارپرێس:
بزوتنه‌وه‌ى ئەنساروڵڵا كه زیاتر بەحوسییەکان دەناسرێن ڕایدەگەیەنێت، شەڕی کەناری ڕۆژئاوا پرۆسەیەکی ناوخۆییە بۆ وەرگرتنەوەی خاکەکانی یەمەن‌و هەڕەشە لەگەشتیاری دەریایی ناکات، به‌رپرسێكى باڵاى بزوتنه‌وه‌كه‌ش ده‌ڵێت، "هیچ ئه‌فسه‌رێكى ئێرانى له‌پێشڕه‌ویه‌كان‌و پلاندانان بۆ هێرشه‌كان له‌گه‌ڵمان به‌شداریى نه‌كردوه"، جه‌ختیش له‌سه‌ر کۆنترۆڵکردنی بنکە سەربازییەکانی سعودیە ده‌كاته‌وه.
حیزام ئەلئەسەد ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا جەختیکردەوە، ناوچەکانی کەناری ڕۆژئاوا ناوچەی یەمەنین‌و مافی یەمەنییەکانە لەهێزەکانی سعودیەی وەربگرنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، چونە ناوەوەی سوپای یەمەن بۆ ئەو ناوچانە پێشوازییەکی بەربڵاوی لەلایەن دانیشتوانەکەیەوە لێکراوە.
ئەلئەسەد لەلێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕونیکردەوە، "شەڕکەرەکان لەگەلی یەمەن‌و خەڵکی خۆیین، سەرەڕای هەوڵەکان بۆ شێواندنی ئەم ڕاستییەو ئەو چەواشەکارییە میدیاییەی کە لەلایه‌ن دەستدرێژیکارانەوە سەرچاوە دەگرێت، له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وانه‌ى ده‌وترێت بێبنه‌مان، چونكه هیچ ئەفسەرێكى سوپای پاسدارانی ئێرانمان له‌گه‌ڵ نه‌بوه".
ئه‌وه‌شى وت، "کێشەکە پەیوەندیی بەگەلی یەمەنەوە هەیەو پرۆسە سەربازییەکەش ناوخۆییە بۆ سەپاندنی کۆنترۆڵ‌و هەڕەشە لەگەشتیاری دەریایی ناکات، لەکاتی شەڕی پشتیوانیکردنی غەززەشدا هەڕەشەکانمان تەنها ئاڕاستەی کەشتییە ئیسرائیلییەکان کران".
لەدرێژەی قسەکانیدا، ئەلئەسەد وتى، "هێزە چەکدارەکانی یەمەن (مه‌به‌ست لێى حوسیه‌كانه) لەشەڕەکانی پێشڕەویدا قارەمانێتییان نواندوەو دەستکەوتی زۆریان هەبوەو کۆنترۆڵی چەندین بنکەی سەربازییان کردوە کە لەکەناری ڕۆژئاوادا سەر بەسعودیە بون".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هێزه‌كانمان چه‌ندین كه‌سیان به‌دیلگرتوه كه خاوەنی چەندین ڕەگەزنامەى جیاوازن"، باسى له‌وه‌شكرد، "هێزه‌كانى یه‌مه‌نیش ئه‌وانه‌ى له‌لایه‌ن سعودیه‌وه به‌خێوده‌كران‌و هاوكاریى ده‌كران، لەنەخۆشخانەکان‌و لەمەیدانی جەنگدا، بەڵگەیە لەسەر دۆخی شڵەژانیان، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئەو هێزانە خاوه‌نى هیچ ئەجێندایەک یان دۆزێکی ڕاستەقینە نیین".
سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا، "هێزە چەکدارەکانی یەمەن (حوسیه‌كان) خاوەنی توانای سەربازین بۆ سەپاندنی کۆنترۆڵی خۆیان‌و ڕوبەڕوبونەوەی هەر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆسەر سەروەریی یەمەن، ڕەنگە لەداهاتودا ڕێڕەوێکی هەڵکشاویان بۆ پرۆسەکان هەبێت، لەئەگەری ئەوەی سعودیە ئامادەنەبێت گەمارۆی سەر گەلی یەمەن هەڵبگرێت".
