شارپرێس:
ڕێکخراوی جیهانیی کەشوهەوا (WMO) هۆشدارییەکی زۆر بەپەلە ئاراستەی وڵاتانی جیهان
دەکاتو ڕایدەگەیەنێت؛ دیاردەی کەشوهەوایی (ئێل نینۆ) لەمانگەکانی داهاتودا بەشێوەیەکی
مەترسیدار بەهێز دەبێت، بهگوێرهى پێشبینییە یەکلاکەرەوەکان، ئەم دیاردەیە لەکۆتایی
ئهمساڵ دەگاتە لوتکەو تا شوباتی 2027 بەردەوامدەبێت، ڕێکخراوەکە ئاستی دڵنیایی ئەم
پێشبینییەی بە 100٪ دیاریکردوە.
)ئێل نینۆ) کە بەهۆی بەرزبونەوەی نائاسایی پلەی
گەرمیی ئاوی ئۆقیانوسی پاسیفیک دروستدەبێت، ئەمجارە جیاواز دەرکەوتوە، ئامارەکان نیشانیدەدەن
کە پلەی گەرمیی ئاو لەهەندێک ناوچەدا دوو پلەی سەدیو لەقوڵایی ئۆقیانوسیشدا ههشت
پلە لەئاستی ئاسایی بەرزتربوەتەوە، ئەمەش وایکردوە، کەشناسەکان ئەم وەرزە وەک
"بەهێزترین نمونە" لەمێژوی نوێی کەشناسیی جیهاندا (لەدوای ساڵی 1950 ـ
واته 76 ساڵ لهمهوبهر) پۆلێن بکەن.
وهكو ڕێکخراوی جیهانیی کەشوهەوا باسیكردوه،
کاریگەرییەکانی ئەم دیاردەیە لەناوچە جیاوازەکانی جیهان بەدوو ئاراستەی دژبەیەک دەبن،
مەترسییەکە بەپلەی یەکەم ڕوی لەئەمازۆن، ئەمریکای ناوەڕاست، ئیندۆنیزیاو ئۆسترالیایە
كه وشکەساڵیو ئاگرکەوتنەوەیان زۆر دهبێت.
ههروهها ئهوهشى باسكردوه، "بهڵام
لهوڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا وەک (سودان، ئەسیوپیاو سۆماڵ) لەئاستی بەرزی مەترسیدانو
چاوەڕوانی لافاوی گەورەیان لێدەکرێت، لەماوەی ئەیلول تا تشرینی دوەمی 2026، زۆربەی
ناوچە وشکەکانی جیهان پلەی گەرمییان لەئاستی ئاسایی زیاتر دەبێت، کاریگەرییەکانی لەئەوروپاش
لەوەرزی زستاندا بەڕونی دەردەکەون".
پسپۆڕان هۆشداریدەدەن کە تێکەڵبونی (ئێل نینۆ)و
دیاردەی گەرمبونەوەی جیهانیی، تەنها کێشەی کەشوهەوا نییە، بەڵکو دەبێتە هۆی زیانی
کوشندە بەکەرتی کشتوکاڵو دروستبونی قەیرانی خواردن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
بەرپرسانی کەشناسی جەختدەکەنەوە، کە ڕێگریی
لەم دیاردەیە مەحاڵە، بۆیە تاکە بژاردە ئامادەبونە. داوا لەحکومەتەکان دەکرێت سیستەمی
ئاگادارکردنەوەی زوو چالاک بکەن، پلانی گواستنەوەی دانیشتوان دابڕێژنو بودجەی فریاکەوتنی
پێویست بۆ تیمەکان دابین بکەن تا زیانە مرۆییو ئابورییەکان بۆ کەمترین ئاست دابەزێنرێن.
