شارپرێس:
جەزائیر بەشێوەیەکی کتوپڕ
پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیماڕات پچراند، هۆکارەکەشی بۆ سیاسەتی دوژمنکارانەی ئیمارات
بەرامبەر بە ولاتەکە دەگەڕێنێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی جەزائیر
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" دوای ئەوەی هەموو رێگاکانمان بۆ پاراستنی
پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیمارات بەکارهێناو ئەوان بەردەوامبون لە سیاسەتی ئیسفزازی
و دوژمنکارانە، بڕیارماندا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانمان لەگەڵ ئەو وڵاتە بپچڕێنین
".
ئەوەشیخستەڕوو،" سەرباری
ئەوەی چەندینجار هۆشداریمان بە بەرپرسانی ئیمارات دا و لەزیادڕۆییکردن لەو هەڵسوکەوتانەیان
ئاگادارمان کردنەوە، بەڵام ئەو هەر بەردوامبون و تا گەیشتە ئاستێک کە چیتر مایەی
قبوڵکردن نەبوو ".