ئێران دەستی بەبەرهەمهێنانی مووشەكی بالیستیكی كردەوە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 190 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕاپۆرتێكدا ڕایگەیاند كە ئێران دەستی بە بەرهەمهێنانی مووشەكی بالیستیكی كردووەتەوە بە كەڵك وەرگرتن لەو پێكهاتانەی پێشتر لە كۆگاكاندا دایناون، هاوكات لە هەمان كاتدا كارەكانی لە دامەزراوە ژێرزەمینییەكان چڕتر كردووەتەوە.

 سەرچاوە هەواڵگرییەكان ئاماژە بە چالاكیی لە چەند شوێنێكی ژێرزەمینیی دەكەن، لەوانە دامەزراوەی مووشەكی خوجیر لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران، لە كاتێكدا تاران هەوڵی دامەزراندنی خاڵی نوێی ژێرزەمینی دەدات بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی هێرشەكانی داهاتوو.

ڕۆژنامەكە بڵاویكردەوە، ئێران لە ئێستادا سەرنجی لەسەر بەرهەمهێنانی مووشەكەكانە لە پێكهاتەكانی ئێستا كە لەبەردەستییەتی، هەرچەندە ئاستی بەرهەمهێنانی كەمترە لەوەی پێش جەنگ بەدەستی هێناوە.