پەیامێکی توند لە ئەمریکاوە بۆ عەلی زەیدی

عیراق

14 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3609 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ئیدارەی کۆشکی سپی پەیامێکی نوێیان ئاڕاستەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە و داوایان لێکردووە، لە پرسی چەکدانانی گروپە چەکدارەکان شەفاف بێت.

میدیای عێراقی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، لە پەیامەکەی ئیدارەی کۆشکی سپی بۆ عەلی زەیدی داواکراوە، حکومەتی عێراق هەم لەگەڵ ئەمریکا، هەم لەگەڵ هاوبەشە هەرێمییەکانی ئەمریکا لە پرسی چەکدانانی گروپەکان شەفاف بێت و میکانیزمێکی ڕوونی بۆ چەکدانان هەبێت.

هاوکات باس لەوەکراوە، ئەمریکا پشتیوانیی لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق دەکات بەو مەرجەی سەرجەم چەکی گروپەکان بچێتە ژێر دەستی حکومەتی عێراقەوە، ئەوەش پەیامێکە بۆ پێشنیازەکەی ئێران، کە داوایکردبوو چەکی گروپەکان یان سڕبکرێن، یاخود بدرێنە ئێران.