عێراق داوا لەپۆلیسی ئینتەرپول دەكات گەندەڵكاران ڕادەست بكات

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 187 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەستەی دەستپاکیی عێراق داوای لەپۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپول کرد تۆمەتبارە هەڵاتوەکانی عێراق ڕادەستی بەغدا بکاتەوە.


موحەمەد عەلی لامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق بەیاوەری عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی فەڕەنسای کردو لەگەڵ سەرۆکی رێکخراوی ئینتەرپول کۆبوەوە، لەو کۆبونەوەیەدا، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی داوایکرد ئینتەرپول هاوکاری بەغدا بکات بۆ دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی ئەو تۆمەتبارانەی لەدەرەوەی وڵات خۆیان حەشارداوە.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان جەختیکردەوە، نابێت رێگە بەتۆمەتبارانی دۆسیەکانی گەندەڵی بدرێت هیچ وڵاتێک وەک پەناگەیەک بۆ خۆدزینەوە لەدادگا بەکاربهێنن و پێویستە ئینتەرپول لەو رِووەوە پشتیوانی عێراق بکات.

بەگوێرەی رِاگەیەنراوی کۆبونەوەکە، سەرۆکی رێکخراوی ئینتەرپول و سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق بڕیاریاندا چەند رێکارێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەماهەنگیی هاوبەش لەداهاتودا جێبەجێ بکەن.

لەلایەکی دیکەوە، ڤایدل داوای لەهاوڵاتییە سورییە نیشتەجێکانی ئەڵمانیا کرد بەهۆی ئەوەی پەنابەرێتی مافێکی کاتییە، هەر کاتێک هۆکارەکانی مانەوەیان نەما، بگەڕێنەوە سوریا، ناوبراو رەتی کردەوە پەنابەران هەوڵی بەدەستهێنانی رِەگەزنامەی ئەڵمانی بدەن و جەختیکردەوە دەبێت پەنابەران لەکاتی نەمانی مەترسی لە وڵاتەکانیان، بگەڕێنەوە نیشتیمانی خۆیان.