بانكی ناوەندی ڕونكردنەوە لەبڕی قەرزی ناوخۆیی دەدات

ئابوری

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 299 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بانکی ناوەندیی عێراق ئاشكرایدەكات، كە قەرزی گشتیی ناوخۆیی تا کۆتایی تەمموزی 2026 گەیشتوەتە نزیکەی 109.5 تریلیۆن دینار.


بانکی ناوەندیی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماری قەرزی ناوخۆیی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاندوە، قەرزی گشتیی ناوخۆیی تا کۆتایی مانگی تەمموزی 2026، گەیشتوەتە نزیکەی 109.5 تریلیۆن دینار، ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم بڕە قەرزە بەراورد بەکۆتایی ساڵی 2025، کە قەرزەکە 90.5 تریلیۆن دینار بوو، 19 تریلیۆن دینار لەماوەی تەنها حەوت مانگدا زیادی کردوە.

بەگوێرەی داتاکانی بانکی ناوەندی، قەرزی گشتیی ناوخۆیی لەمانگەکانی پێشوی ئەم ساڵدا بەشێوازێکی بەردەوام ڕووی لەبەرزبوونەوە کردوە، بەشێوەیەک لەکۆتایی ئایاردا 103.2 تریلیۆن دینار بوە، لە ۆتایی حوزەیراندا بۆ 106.1 تریلیۆن دینار بەرزبوەتەوە، تاوەکو لەکۆتایی تەمموزدا گەیشتوەتە ئەو ئاستەی ئێستای کە 109.5 تریلیۆن دینارە.

سەبارەت بەچۆنیەتی دابەشبونی ئەم قەرزە گشتییە ناوخۆییە تا کۆتایی تەمموز، بەگوێرەی زانیارییەکان 72.5 تریلیۆن دیناری بۆ قەرزو داواکارییەکانی سەر وەزارەتی دارایی بۆ بانکی ناوەندی دەگەڕێتەوە، هەروەها 18.95 تریلیۆن دینار قەرزەکان، 9.33 تریلیۆن دینار سەنەدات، 8.74 تریلیۆن دیناریش حەوالاتی گەنجینە بوە.