شارپرێس:
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانى حكومهتى ههرێم لهپهیامێكدا، دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیانو ڕایدهگهیهنێت، "چاکسازییەکەی كۆمپانیاى دانهغاز، کاریگەریی لەسەر غازی ماڵان نابێت".
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا هاوڵاتیان دڵنیادەکاتەوە، پرۆسەی چاکسازیی ساڵانەی کۆمپانیای دانهغاز بەهیچ شێوەیەک نابێتە هۆی کەمبونەوەی غازی ماڵان.
لهڕاگەیەندراوەکەدا کە ئەمڕۆ یهكی تشرینی یەکەمی 2026 بڵاوکراوەتەوە، پرۆسەی چاکسازییەکە بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوامدەبێت، بەڵام سەرجەم ڕێوشوێنەکان گیراونەتەبەر بۆ ئەوەی دابەشکردنی غازی پێویستی خێزانەکان وەک خۆی بەردەوامبێت.
سامانە سروشتییەکان وردەکاریی داتاکانی بەرهەمهێنانی خستوەتەڕوو و ئاماژەی بەوەکردوە، لەئێستادا بڕی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی غاز فەرمی 640 ملیۆن پێ سێجایە، بەڵام لەماوەی بەڕێوەچونی پرۆسەی چاکسازییەکەدا ئەم بڕە بۆ 520 ملیۆن پێ سێجا کەمدەبێتەوە.
لهكۆتایی ڕاگهیهنراوهكهیدا وەزارەتى سامانه سروشتیهكان جەختیكردوهتهوه، ئەم کەمبونەوەیە ڕێژەیەکی کەمەو بەتەواوی کۆنترۆڵکراوە، بۆیە هاوڵاتیان دڵنیادەکەینەوە، هیچ جۆرە کەمبونەوە یان قەیرانێک لەغازی ماڵاندا دروستنابێت.
