وه‌زیری دارایی عێراق بە پەرلەمانتارێکی کوردی وتوە: تاوه‌كو پێنج شه‌ممه موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرم.
دانه‌ر عه‌بدولغه‌فار وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان رایگەیاند، لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق، فالح ساری وتویەتی: تا ڕۆژی پێنج شەممە موچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرم.
بەوتەی دانەر عەبدولغەفار، وەزیری دارایی هۆکاری دواکەوتنی ناردنی موچەی گەڕاندوەتەوە بۆ نەبونی نەختینە لەبەردەستدا.