بڕیارێکی بەپەلەی حکومەتی عێراق لەبارەی دۆلارەوه

کوردستان

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4837 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بگۆڕێت و نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێک بۆ هاووڵاتییان بە 1520 دینار دیاریبکات و لە ئەمڕۆوە کاری پێدەکرێت.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاریدا نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بگۆڕێت و نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێک بۆ هاووڵاتییان بە 1520 دینار دیاریبکات و لە ئەمڕۆوە کاری پێدەکرێت. 

ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیران لە کاتێکدایە کە بەپێی مادەی 56ی یاسای بانکی ناوەندیی عێراق، گۆڕینی نرخی دراو تەنیا لە دەسەڵاتی ئەو بانکەدایە. پێشتریش بانکی ناوەندی لە ساڵانی 2020 و 2023 نرخی دۆلاری گۆڕیبوو، بەڵام ئەمجارە بڕیارەکە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دراوە.

نرخە نوێیەکان بەمشێوەیە دەبن:
 نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی: 1500 دینار بۆ هەر دۆلارێک.
 نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان: 1510 دینار بۆ هەر دۆلارێک.
 نرخی فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتییان: 1520 دینار بۆ هەر دۆلارێک.