وەزارەتی پێشمەرگە ڕونكردنەوە لەگەیشتنی سیستمی بەرگری ئاسمانی دەدات

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 346 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، تەواوی ئەو دەنگۆو هەواڵانەی کە باس لەگەیشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ وەزارەتەکەیان دەکەن دورە لەڕاستییەوە.


وەزارەتی پێشمەرگە لەرونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، "لەچەند کەناڵێکی فەرمی و نافەرمی و پەیجی سۆشیال میدیا هەواڵێک بەناوی سەرچاوەیەک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە لەسەر گەیشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکراوەتەوە".

وەزارەتەکە جەختی لەوە کردوەتەوە کە هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی لەوەزارەتی پێشمەرگە لێدوانی لەم بارەیەوە نەداوە، وتیشی،"ئەم هەواڵە دورە لەڕاستییەوە و ڕەتیدەکەینەوە، هەروەها ڕایدەگەیەنین هیچ جۆرە سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی نەگەیشتوەتە وەزارەتی پێشمەرگە".