هەڕەشەیەکی نوێ لە ناتانیاهۆوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 499 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی هێرشەكانی حەوتی ئۆکتۆبەر هۆشداری توند دەات و دەڵێت، لێپرسینەوە لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەدا دەکەین بەشدارییان لەهێرشەکان حەوتی ئۆکتۆبەردا کردوە.


بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەپەیامێکدا ڕایگەیاند،" ئێمە ئەرکەکە بەکۆتا دەگەیەنین و لێپرسینەوە لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەدا دەکەین بەشدارییان لەهێرشەکان حەوتی ئۆکتۆبەردا کردوە.

ناتانیاهۆ ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ لەنوسینگەکەی لەقودس، وەک رێزلێنانێک بۆ یادی کوژراوان لەسێیەمین ساڵیادی ئەو هێرشانەدا مۆمێکی داگیرساندوەو پەیمانی تۆڵەسەندنەوەیداوە لەهەموو ئەو کەس و لایەنانەی لەو کردەوەیەدا دەستیان هەبوە یان تێوەگلاون. 

حەوتی ئۆکتۆبەری 2023، بزوتنەوەی حەماس لەکەرتی غەززەوە هێرشێکی بەرفراوان و لەناکاوی لەژێر ناوی تۆفانی ئەقسا کردە سەر ناوچەو ئۆردوگا نیشتەجێبوەکانی ئیسرائیل لەدەوروبەری غەززە. بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ئیسرائیل، لەو هێرشەدا نزیکەی 1,200 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسی دیکەش بە بارمتە گیران و بۆ ناو کەرتی غەززە بردران.