شارپرێس:
ڕێبه‌ری ڕه‌وتی نیشتمانی په‌یامێكی توند ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا دەكات و دەڵێت، خاكی عێراق نهكەنە گۆڕه‌پانی جه‌نگ و ململانێ سیاسی و ئابورییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانیدا.
موقته‌دا سه‌در، ڕێبەری ڕوتی نیشتیمانی، لەپهیامێكی تایبەتاد بۆ ئەمریكا ڕایگەیاند، گه‌لی عێراق له‌ڕابردودا به‌ره‌نگاری داگیركاری بوهتهوهو له‌داهاتودا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رگری له‌سه‌روه‌ریی خاكه‌كه‌ی ده‌كات.
موقتەدا سەدر، دەشڵێت،" عێراقییه‌كان دوژمنایه‌تی كه‌س ناكه‌ن به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیی نیشتمان له‌سه‌روی هه‌مو شتێكه‌وه‌یه".
لەپەیامەكەیدا داوای له‌ئه‌مریكا دەكات كه ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌په‌یوه‌ندییه‌كاندا هه‌ڵبداته‌وه، ده‌بێت به‌دادپه‌روه‌ری، بێ لوتبه‌رزی و به‌بێ مامه‌ڵه‌ی باڵاده‌ستانه بێت، نه‌ك له‌دوای ڕوخاندنی ڕژێمی پێشوو هه‌مان سیاسه‌تی سه‌ركوتكاری و ده‌ستوه‌ردان دوباره بكاته‌وه.
ڕێبه‌ری ڕه‌وتی نیشتمانی باسی لەوەشكرد، به‌ته‌واوی ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه عێراق بكرێته گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكی و ململانێكانی ئهمریكاو خه‌ڵكی عێراق پابه‌ند نین به‌وه‌ی به‌رگری له‌كه‌س بكه‌ن یان به‌وه‌كاله‌ت له‌جیاتی هیچ وڵاتێك بچنه شه‌ڕه‌وه".
موقته‌دا سه‌در هۆشدارییەكی بۆ ئەمریكا توندتر دەكات و دەڵێت، دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی، پێویسته ئه‌مریكا وێنه‌ی خۆی له‌ناو گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاك بكات، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێكی میانڕه‌وو وه‌ستاندنی لایه‌نگریی ڕه‌ها بۆ "كچه نازپهروهردهكهی كه مه‌به‌ست لێی ئیسرائیله.
موقتەدا سەرد دەشڵێت، ئه‌گه‌ر هۆكاری ئه‌م هه‌مو فشار‌و شه‌ڕانه بۆ سه‌پاندنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان بێت له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ئه‌وا ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر ئاستی جیهان گۆشه‌گیر بوه‌و ناوبانگی له‌ده‌ستداوه‌و وتیشی، لەجیاتی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕو فیتنه، وه‌ك زلهێزێك ڕۆڵی پارێزه‌ری ئاشتی ببینێت، هیوای خواست كه گه‌لی ئاشتیخوازی ئه‌مریكا خاوه‌نی حكومه‌تێكی ئاشتیخواز بن.