شارپرێس:
جێگری سەرۆکی
پەرلەمانی عێراق کۆمەڵێک مەترسی لەسەر شایستە داراییەکانی هەرێم لە بودجەی 2027ی عێراق ئاشکرادەکات و چەند خاڵێکی ناو رەشنوسەکە بە بۆمبی تەوقیتکراو بۆ
هەرێمی کوردستان ناودەبات.
فەرهاد ئەتروشی جێگری
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکدا بۆ میدیای یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد،" بەغداد 12 ترلیۆن دینار قەرزی
لەسەر ھەرێمی کوردستان حسابکردووە ھی ئەوکاتەی خۆی نەوتی فرۆشتوە ".
جێگری سەرۆکی پەرلەمان وتیشی،" 400ھەزار بەرمیل نەوت لەسەر ھەرێمی کوردستان پێویستکراوە
رۆژانە ھەناردەی بکات، وڵاتێکی دراوسێ بە حکومەتی فیدراڵی گوتوە ھەرێم دەتوانێت رۆژانە 800 ھەزار بەرمیل نەوت
بەرھەم بھێنێت ".
بەپێی وتەی
فەرهاد ئەتروشی، یەکەمجارە غاز کراوەتە مەرجی ناردنی بودجە، بڕگەیەک لەماددەی 10دانراوە دەڵێت، ئەگەر ئەو غازەی لەپێویستیی
ھەرێم زیادە نەدرێتە بەغداد، بە ئەندازەی ئەوە لە بودجە دەبڕن.
فەرهاد ئەتروشی مەترسییەکی
دیکە لەسەر هەرێم ئاشکرادەکات و دەڵێت، بودجەی سیادی بە 72 ترلێۆن خەمڵێندراوە ھیچی بۆ ھەرێم تێدانیە، 47 ترلیۆن
دانراوە بۆ کارەبا هیچی بۆ هەرێم تێدانیە، هیچ ژمارەیەک بۆ دامەزراندن لەهەرێم
دیاریینەکراوە، بەغداد داوای لە١..٪ داهاتی دەروازە سنورییەکان دەکات.
یەک خاڵی ئەرێنی
لەبودجەدایە؛ بەیەک بڕگە موچەی مووچەخۆران گەرەنتیکراوە بەبێ دیاریکردنی
میکانیزمەکانی.
