شارپرێس:
شۆڕش ئەبوبەكری هونەرمەند و گۆرانیبێژی خەڵكی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، ئەمڕۆ یەك شەممە دوای ئامادەبوونی لە دادگا، دەستبەسەركرا و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوەتەوە.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، شۆڕش ئەبوبەكری ڕۆژی یەك شەممە دوای سەردانیكردنی دادگای گشتی و شۆڕشی سەردەشت لەلایەن هێزە حكومییەكانەوە دەستبەسەركراوە كە پێشتر لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بۆ دادگای گشتی و شۆڕشی شارەكە بانگ كرابوو.
پێشتریش لە (٨ی كانونی دووەمی ٢٠٢٤) هێزەكانی ئێران هەڵیانكوتابووە سەر ماڵی ئەم هونەرمەندە و دەستبەسەریان كردبوو.
تا ئێستا لەسەر هۆكاری دەستبەسەركردن، تۆمەتەكان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هونەرمەندە زانیارییەكی ورد لە بەر دەستدا نییە.