حوسییەكان فڕۆكەخانەیەكی دیكەی سعودییەیان كردە ئامانج

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 378 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەپێی سەرچاوە فەرمییەكان، ئێوارەی ڕۆژی یەك شەممە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی شا فەهد لە دەمامی ڕۆژهەڵاتی سعودییە لە هێرشێكی نوێدا كرایە ئامانج.

دەسەڵاتی گشتی فڕۆكەوانی مەدەنی سعودییە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، فڕۆكەخانەكە "ئێوارەی یەك شەممە هێرشی كراوەتە سەر، ئەمەش هاوكاتی هێرشە بەردەوامەكانی حوسییەكان كە دامەزراوەكانی فڕۆكەوانی مەدەنی سعودییە دەكەنە ئامانج".

 ئاماژەی بەوەشكردووە، "هەڵسەنگاندنی زیانەكان و پشتڕاستكردنەوەی سەلامەتی دامەزراوەكانی فڕۆكەخانە لە ئارادایە، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان".

ئەوە لەكاتێكدایە بەردەوام بەشێكی زۆری فڕۆكەخانەكانی سعودییە كەوتونەتە بەر هێرشی حوسییەكان لەوانە فڕۆكەی مەلیك خالید لە ڕیازی پایتەختی سعودییە.

لە هێرشەكانی دوێنێی حوسییەكان بۆ سەر فڕۆكەخانەی مەلیك خالید دوازدە كەس كوژران و 300 كەسی دیكەش برینداربوون.