شارپرێس:
بیستـەمین كۆنفرانسی "یەكێتیی ئەوروپا، توركیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كورد" کە لەلایەن كۆمیسیۆنی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا-توركیاوە ڕێكخراوە، لە ڕۆژانی ١٤ و ١٥ـی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٦ لە پەرلەمانی ئەوروپا لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا بەڕێوەدەچێت.
كۆنفرانسەكە ڕووداوە سیاسییەكانی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چارەسەری دیموكراتیكی پرسی كورد و پرۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتیك لە توركیا تاوتوێدەكات.
لەكۆنفرانسەكەدا خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و پارێزەری مافەكانی مرۆڤ شیرین عەبادی خەڵكی ئێران، چالاكوان بیانسا جاگەر و سیاسەتمەداری كورد لەیلا زانا بەشداری دەكەن.