لەمشەوەوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 576 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات لەدرەنگانی ئەمشەوەوە بارانبارین ڕوو لەهەرێمی کوردستان بکات و سبەینێ لەناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەشێوازی پچڕ پچڕ باران ببارێت .


پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، بارانبارینی بەخوڕ لە باشوری ڕۆژئاوای عێراق بەردەوامە  و ئاڕاستەی ئەو هەور و باران و شێیە زۆرە بەرەو ناوچەکانی هەرێمی کوردستانە .

ئەوەشیخستەڕوو، دڕەنگانی ئەمشەو بەدواوە کاریگەری ئەو شەپۆلی بارانبارینە دەگاتە ناوچەکانمان و سبەی دوشەممە، لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بە شێوازی پچڕ پچڕ باران دەبارێت .

ئەو کەشناسە وتیشی،" سبەی هەندێ کات تاوە بارانی بەخوڕ دەبارێت لەگەڵ ڕودانی هەورەگرمەو هەورەبروسکە ".