شارپرێس:
پاش جێگیربونی فەرمیی هێزەکانیان لەناو سوپای عێراق؛ یەکینەکانی بهرخۆدانى
شنگال (یەبەشە) داوادەکات، قەزاکەیان بکرێتە پارێزگایەکی سەربەخۆ بۆ پاراستنی مافی
ئێزدییەکان، دهشڵێت، "قۆناغی داهاتوی دوای ڕێککەوتن، نابێت تەنها لەسەر کێشە
سەربازییەکان کورتبکرێتەوە".
تیریژ شنگالی ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی بهرخۆدانى شنگال
(یەبەشە)، لەلێدوانێکی فەرمیدا جەختیکردەوە، قۆناغی داهاتوی دوای ڕێککەوتنی مێژویی
هێزەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی عێراق، نابێت تەنها لەسەر کێشە سەربازییەکان
کورتبکرێتەوە، شنگالی داوایکرد، بۆ گەرەنتیی تەواوی مافەکانی پێکهاتەی ئێزدی، دەبێت
شنگال بکرێتە پارێزگایەکی سەربەخۆو خاوەن ئیدارەی خۆجێیی بێت.
فەرماندەکەی یەبەشە ئاماژەی بەوەشکرد، قۆناغی نوێ پێویستی بەدۆزینەوەی
چوارچێوەیەکی یاساییو کارگێڕیی هەیە کە مافی پێکهاتەی ئێزدی لەشنگال بۆ "خۆبەڕێوەبەری"
مسۆگەربکاتو پارێزگاری لەتایبەتمەندێتیی کولتوری، ئایینیو کۆمەڵایەتیی ناوچەکە
بکات.
ئەم داواکارییە کارگێڕییەی شنگالی دوای ئەوەدێت، لە26ى تشرینی یەکەمی
ئهمساڵدا، پرۆسەی تێکەڵبونی فەرمیی شهڕڤانانى یەبەشەو یەکینەکانی ژنانی شنگال (یهژهشه)
لەناو دامەزراوە ئەمنیو بەرگرییەکانی حکومەتی فیدراڵیی عێراق ڕاگەیەندرا.
لەو ڕۆژهدا بەفەرمی چەکەکانیان ڕادهستى دەوڵەت کردو بڕیاردرا زیاتر
لەپێنج ههزارو 300 شهڕڤانى ئێزدى لهههردوو ڕهگهز بەتەواوی مافو ئیمتیازاتەکانەوە
بخرێنە ناو سیستەمی بەرگریی فیدراڵیی عێراقەوە.
شنگالی لەکۆتاییدا ئاماژەی بەوەکردوه، چەکدارکردنی فەرمیی گەنجانی ئێزدی
لەژێر چەتری یاسایی دەوڵەتدا، هەنگاوی یەکەم بوو بۆ ئاسایش، بەڵام گۆڕینی قەزاکە بۆ
پارێزگا تاکە گەرەنتییە بۆ ڕێگریکردن لەدوبارەبونەوەی کارەساتەکانو پاراستنی سەقامگیریی
دەڤەرەکە.
