پەیامێکی توند لەتۆم باراکەوە دەربارەی هێرشکردنەسەر کۆرمۆر

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4355 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

تۆم باراک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا له‌په‌یامێكى تونددا ڕایگه‌یاند، "هێرشەکەی سەر کۆرمۆر، هێرش بوو بۆسەر گەلی عێراق‌و سەرکۆنەی دەکەین".

 

تۆم باراک لە پەیامێکدا باسی لەوەکردووە، ئیدانەی ئەو هێرشەی سەر کۆرمۆر دەکەن و بە هێرش بۆسەر گەلی عێراقی دەزانن و پشتیوانیی لە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە.

شەوی یەکشەممە، بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کێڵگەی ‌غازی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ، کە لەلایەن کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتییەوە بەڕێوەدەبرێت. 

بەپێی بەدواداچوونی سەرچاوە ئەمنییەکان، هێرشەکە لە سنووری قەزای خورماتووەوە ئاراستە کراوە و بەر ناوچەی کۆگاکان و بەشی بارکردنی بارهەڵگرەکان کەوتووە و ئاگری لێکەوتووەتەوە