شارپرێس:
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە لەبانگەوازێکی فەرمیدا داوای لەیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد کە پێکەوە لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانو کۆتاییهێنان بەقەیرانی سیاسیی هەرێم؛ ئەمەش دوای ئەوەدێت، بەهۆی پێکهێنانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەچواری تشرینی دوەمدا، گرژییەکان گەیشتنە لوتکە.
مەسعود بارزانی جەختیکردوهتهوه، بەرژەوەندیی گەلی کوردستان لەسەروی هەموو بەرژەوەندییو ئامانجێکی ترەوەیە.
بارزانى لهبانگهوازهكهیدا نوسیویهتى، "داوا لەبرایانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەم لەگەڵ پارتی پێکەوە دابنیشن، کێشەکان چارەسەربکەنو کۆتایی بەقەیرانە سیاسییەکەی هەرێمی کوردستان بهێنن".
مهسعود بارزانى داوای لەلایەنە سیاسییەکانی دیكهى هەرێمیش کردوه، بەشداریی لەپرۆسەی سیاسیدا بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوانو نیشتمانی کە بتوانێت وەڵامی خواستەکانی خەڵک بداتەوە، دهڵێت، "زۆریش حەز دەکەم لایەنە سیاسییەکانی دیكهى هەرێمیش بەشداریی لەهەنگاوەکانی پڕۆسەی سیاسیدا بکەن، پێکەوە حکومەتێکی بنکەفراوانو نیشتیمانی پێکبهێنن".
ئەم داواکارییەی سەرۆکی پارتی بۆ سازان لەکاتێکدایە کە ڕاستەوخۆ دوای دانیشتنەکەی 4ی تشرینی دوەمی پەرلەمان، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی بەتوندی دژایەتیی خۆی بۆ بڕیارەکان نیشانداو کشانەوەی فەرمیی تیمی حزبەکەی لەحکومەتی هەرێم ڕاگەیاند.
تاڵەبانی تەنانەت هەڕەشەی دروستکردنی ئیدارەیەکی سەربەخۆو دامەزراوەی هاوشانی لەسلێمانی کرد ئەگەر پارتی بەتەنها پۆستە باڵاکان پڕبکاتەوە.
