شارپرێس:
پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە، تەرمی 12 کۆچبەری نایاساییان لەناو بەلەمێکدا لەنزیک دورگەی "کرێت" دۆزیوەتەوە، لەکاتێکدا هۆکاری سەرەکیی گیانلەدەستدانیان هێشتا بەنادیاری ماوەتەوە.
بهگوێرهى ڕاپۆرتی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لەهەمان بەلەمدا توانیویانە 18 کۆچبەری دیکە بەزیندویی لەدوریی 15 مایلی دەریایی لەبەندەری "کالی لیمێنس" ڕزگاربکەن، هاوکات بەرپرسێکی ئەمنی ئاشکرایکردوە، لەدوو ڕوداوی جیای دیکەدا لەدەوروبەری دورگەی کرێت، دەیان کۆچبەری دیكه لەخنکان ڕزگارکراونو سەرجەمیان گوازراونەتەوە بۆ وشکانی.
یۆنان هەمیشە وەک یەکێک لەدەروازە سەرەکییەکانی گەیشتنی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاسیاو ئەفریقیا بۆ ئەوروپا ماوەتەوە، لەکاتێکدا لەقەیرانی ساڵانی 2015و 2016دا نزیکەی یەک ملیۆن کۆچبەر لەڕێگەی تورکیاوە دەهاتن، لەئێستادا بەهۆی توندکردنی چاودێریی سنورەکانەوە، ڕێڕەوەکە گۆڕدراوەو هاتوچۆی دەریایی بەقاچاخ لەباکوری ڕۆژهەڵاتی لیبیاوە بەرەو دورگەی کرێت بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردوە.