شارپرێس:
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، ئەوەی لە پەرلەمانی کوردستان
رویدا شەرمەزاریی بوو، ئەوەی لێرە کرا لە خراپترین دەسەڵاتە
دیکتاتۆرەکانی جیهان روینەداوە.
قوباد تاڵەبانی لە دوەمین رۆژی کۆڕبەندی ستراتیژیی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد،" بەشەرمەوە باس
لەوەدەکەم کە پاش ٣٠ ساڵ لە واژۆکردنی ئاگربەست لەنێوان یەکێتی و پارتی، کێشەکان
لەوکاتەوە بەردەوامن و بەشێوەی ریشەیی چارەسەر نەکراون ".
ئەوەشیخستەڕوو، ئەو چاکسازییانەی کراون لەسەر ئاستی
کەسایەتی بوە نەک دامەزراوەیی، دەبێت دەسەڵاتی تاکڕەوی کۆتایی پێبهێنرێت.
قوباد تاڵەبانی وتیشی،" سلێمانی دەسەڵاتەکانی
سنوردارکراوە و سامانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی دادپەروەری دابەش نەکراوە
".
تاڵەبانی راشیگەیاند،" ئەوەی ڕویدا لە ٣ی نۆڤەمبەر
شەمەزاری بوو و چەند پەرلەمانتارێک پەرلەمانیان کاراکردەوە لە خراپترین دەسەڵاتە
دیکتاتۆرەکانی جیهان روینەداوە، بەشێوەیەک بوو کە دەنگی کۆمەڵێک پەرلەمانتار
کڕدراون ".
بەوتەی قوباد تاڵەبانی،" ئەم قەیرانە چەندین ساڵە
لەنێوان هەرێمی کوردستان دوبارە دەبێتەوەو شتێکی تازە نییە، من لەگەڵ پەیامەکەی
تۆماس باراکم کە دەڵێت کۆتایی بەو کێشانە بهێنن، بەڵێ ئێمە کۆتایی پێدەهێنین، بەڵام
تەنها بە پێکەنین و زەردەخەنەیەک کۆتایی پێناهێنین، بەڵکو بەڕاستی کۆتایی بەکێشەکان
دەهێنین ".
