گەشتی راستەوخۆی ئاسمانی لەهەولێر و سلێمانییەوە بۆ دوبەی دەستپێدەکات

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 314 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، لەکۆتایی ئەم مانگەوە گەشتی راستەوخۆی ئاسمانی لەهەردوو فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێرەوە بۆ دوبەی دەستپێدەکات.


مستەفا تاڵیب، بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لەسەر راسپاردەی وەهب ئەلحوسنی، وەزیری گواستنەوە و لەپێناو زیادکردنی بژاردەکانی گەشتکردن لەبەردەم گەشتیاران، لە کۆتایی ئەم مانگەوە گەشتی راستەوخۆی ئاسمانی لەهەردوو فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێرەوە بۆ دوبەی دەستپێدەکات ".

ئەوەشیخستەڕوو، یەکەمین گەشت لە رۆژی 26ی 11ی 2026 لەفڕۆکەخانەی هەولێرەوە ئەنجامدەدرێت، بۆ رۆژی دواتر و لە رۆژی 27ی ئەم مانگە گەشتی راستەوخۆ لەسلێمانییەوە بۆ دوبەی ئەنجامدەدرێت.