سوپای ئەمریکا خستنەخوارەوەی دوو درۆنی ئێرانی رادەگەیەنێت

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 156 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا بەئامانجگرتنی ناوەندێکی راداری ئەمریکا لەبەحرەین رەتدەکاتەوەو خستنەخوارەوەی دوو درۆنی ئێرانی رادەگەیەنێت.


فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" هێزەکانمان توانییان بەبێ هیچ زیانێک دوو درۆنی ئێرانی لەبەحرەین بخەنەخوارەوە ".

ئەوەشیخستەڕوو، ئەو دەنگۆیانەی کە سوپای پاسداران بڵاویانکردوەتەوەو باس لەوەدەکەن ناوەندێکی راداریان کردوەتە ئامانج، دورن لەراستییەوە.