شارپرێس:
هێزەکانی ئیتڵاعاتی
سوپای پاسدارانی ئێران، هەڵیانکوتایەسەر ماڵی هونەرمەندو گۆرانیبێژی کورد شۆڕش ئەبوبەکری،
ناسراو بە(شۆڕەسوار)، لەشاری سەردەشتو بەبێ هیچ بڕیارێکی دادوەریی دەستبەسەریان
کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارهى دوێنێ دوشەممە، هێزەکانی سوپای پاسداران هێرشیانکردوەتەسەر
ماڵی ئەو هونەرمەندە لەسەردەشتو بێ پیشاندانی هیچ جۆرە مۆڵەت یان فەرمانێکی دادوەریی،
دەستبەسەریانکردوە.
تائێستا هیچ زانیارییەکی
فەرمی لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنەکەو ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیو شوێنی
گواستنەوەی (شۆڕەسوار) لەبەردەستدانییەو چارەنوسی بەنادیاریی ماوەتەوە.
ئەمە یەکەمجار نییە ئەو
هونەرمەندە کوردە ڕوبەڕوی گوشارە ئەمنییەکانی ئێران دەبێتەوە؛ ناوبراو پێشتریش بەهۆی
چالاکییە هونەرییەکانیو هەڵوێستەکانییەوە لەڕۆژی 11ى 10ى 2026 دوای بانگهێشتکردنی
بۆ دادگاى گشتییو شۆڕشی سەردەشت، دەستبەسەرکرابوو.