له‌حكومه‌تى نوێى ئه‌ڵمانیا كچى پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌بێته‌ وه‌زیر

جیهان

06/05/2025‌ 7978 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌گوێره‌ى هه‌واڵى میدیاى ئه‌ڵمانیا، ڕیم ئەلعەبالی ڕادۆڤان لەحکومەتی نوێی ئەڵمانیا وەک وەزیری گەشەپێدان دەستنیشانکراوه‌، باوكى ڕیم له‌هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوو پێشمه‌رگه‌ بوه‌و دژى ڕژێمى به‌عس خه‌باتى كردوه‌.


ڕیم ئەلعەبالی بەمیدیای ئەڵمانیی وتوه‌، "من بەڕەچەڵەک سەر بەپێکهاتەی کرستیانەکانی عێراقم‌و لەهەشتاکان سه‌ده‌مى ڕابردوش باوکم لەڕیزەکانی هێزى پێشمەرگەدا دژ بەڕژێمی سەدام حوسێن خەباتیکردوە".

ئەلعەبالی، لەساڵی 1990 لەشاری مۆسکۆ لەدایک بوە، سیاسەتمەداری ئەڵمانی‌و ئەندامی پارتی سۆسیال دیموکراتەکانە، دایک‌و باوکی لەساڵی 1996 وەک پەنابەر چونەتە ئەڵمانیا.

ئێستا ڕیم، یه‌كێكه‌ له‌سیاسەتمەداره‌ دیاره‌كانى پارتی سۆشیال دیموکرات‌و پێشتریش پۆستی ئەندامی پەرلەمان‌و وەزیری دەوڵەتی هەبوەو لەحکومەتی نوێشدا وەک وەزیری گەشەپێدان دەستنیشانکراوە.

میدیای ئەڵمانیا بەبایەخەوە باس لەدەستنیشانکردنی ئەلعەبالی وەک وەزیر دەکەن‌و نوسیویانە، "لەپەنابەرییەوە بۆ وەزیری".