شارپرێس:
كۆمپانیای دانە غاز ڕایگەیاند، لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا قازانجی کۆمپانیاکە
گەیشتوەتە 43 ملیۆن دۆلار و بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو 13% قازانجی
داراییان زیادیكردووە، دەشڵێت، بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر گەیشتوەتە 525 ملیۆن پێ سێجا.
كۆمپانیای دانەغاز
لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" بەرهەمهێنانی
ڕۆژانەی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر گەیشتوەتە 525 ملیۆن پێ سێجا، كە بەراورد بە ساڵی 2017،
ڕێژەكە 75٪ زیادیكردوە و پاڵپشتی بەرهەمهێنانی 75٪ـی كارەبای هەرێمی كوردستان
دەكات ".
ئەوەشیخستەڕوو، پڕۆژەی
فراوانكردنی كۆرمۆر لەماوەی چارەكی یەكەمی ساڵی 2026 دا دەچێتە قۆناغی
جێبەجێكردنەوە، لەگەڵ دەستپێكردنی پێشبینی دەكرێت 250 ملیۆن پێی سێجا لە توانای
كێڵگەكە بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا زیاد بكات.