سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لەبارەی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە کۆدەبێتەوە

جیهان

12/05/2025‌ 719 جار خوێندراوه‌ته‌وه


سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە و تاوتوێی بڕیاری خۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەکات.

میدیای تورکی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەرۆکایەتی کۆمار کۆببێتەوە 

ئاماژە بەوەشدراوە، پرسی چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و قۆناغی دواتر تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکەیە.

ڕۆژی دووشەممە 2025-05-12، پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە' ئەنجامی کۆنگرەی 12ـی خۆی ئاشکرا کرد و چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند.