شارپرێس:
سەرۆک
کۆماری ئێران ڕایگەیاند، ئەو وڵاتانەی باس لە پارێزگاریکردن لە مافی مرۆڤ دەکەن و
خۆیان بە شارستانیەت و پێشکەوتن وێنادەکەن، هەر خۆیان بە بۆمبەکانیان کەسانی
بێتاوان لە ژێر داروپەردودا بەخاکدەسپێرن.
مەسعود
پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لەوتارێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەوەی ئەمڕۆ
دەیبینین کۆمەڵێک وڵات باس لە مافی مرۆڤ دەکەن، بەڵام بۆمب بەسەر کەسانی بێتاوان
دەبارێنن و لە ژێر داروپەردودا دەیاننێژن، ئەوەش کارەساتێکی ڕاستەقینەیە، کەسانێک
کە بەو ئەندازەیە وەحشیگەر بن، چۆن دەتوانن بەرگی مرۆڤایەتی لە خۆیان بنێن "؟
پزیشکیان
باسی لەوەشکرد،" هەموو جیهان ئەو تاوانانە دەبینن، بەڵام بە بێدەنگی دەوەستن،
بەڵکو ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییانەی خۆیان وەک پارێزەری مافی مرۆڤ دەناسێنن،
بەردەوام پاڵپشتی لە تاوانباران دەکەن ".