شارپرێس:
کەمێک لەمەوبەر، باڵی سەربازی بزوتنەوەی
حەماسی فەڵەستینی، عیدان ئالێکساندەر، دوایین بارمتەی ئیسرائیلی ڕادەستی رێکخراوی
خاچی سور کرد.
بزوتنەوەی حەماس لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی
بەوەکرد، کەتیبەکانی قەسام، باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس، عیدان ئالێکساندەری
ڕادەستی خاچی سور کرد، کە سەربازێکی ئیسرائیلییە و هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمریکیشە .
بزوتنەوەی حەماس باسی لەوەشکرد، ئازاکردنی
ئەو بارمتەیە دوای گفتوگۆکانی بەرپرسانی حەماس بوە لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا، بۆ
ئەوەی جەنگ بەتەواوی ڕابگیرێت و هاوکارییە
مرۆییەکان بە خەڵکی غەززە بگەیەنرێت.