شارپرێس:
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نزیكەی 12 هاوڵاتی بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردوە.
سامان شێخ لەتیف وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەهۆی كاریگەری شەپۆلی خۆڵبارینەوە كه ڕوی لەسلێمانی كردوە لەسەرەتای دەستپێكردنی كاریگەری خۆڵبارینەكەوە تا كاتژمێر نۆى بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نزیكەی 12 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردوە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
ئهوهشى وت:"دوای ئەنجامدانی ڕێكارە تەندروستییەكان بەشێك لەو هاوڵاتییانە باری تەندروستیان باش بوەتەوە، چونەتەوە ماڵەوە".