ئەوانەی سوکایەتییان بە ڤینیسیۆس کرد، سزایەکی توند دران

وەرزش

16/05/2025‌ 206 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئاژانسی هەواڵی ئیسپانیا دوێنێ پێنجشەممە بڵاویکردەوە کە دەسەڵاتی دادوەریی ئیسپانیا سزای بەسەر ئەو پێنج تۆمەتبارەدا سەپاندووە کە سوکایەتیان بە ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید کردبوو.


ئاژانسەکە ئاشکرایکردووە، دادگا بەتۆمەتی سووکایەتیی سزای ساڵێک بەندکردن و پێبژاردنی 1620 یۆرۆ بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی ڕق، سزای بەسەر ئەو کەسانەدا سەپاندووە کە لە یارییەکەی 30ی کانوونی دووەمی 2022 لە یاریگای خۆسێ زۆریلا بەرانبەر یانەی ڕیال ڤایادۆلید، هێرشیان کردە سەر ڤینیسیۆس.

دادگاکە دەڵێت: "ئەو سووکایەتیانەی کە ڤینیسیۆس کراوە، مەبەستێکی ڕوونی هەبووە بۆ زەلیلکردنی و زیانگەیاندن بە کەرامەتی، بە هۆکاری ڕوونی ڕەگەزپەرستی".

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی مانەوەی لەگەڵ تیپی یەکەمی مەدرید تا ساڵی 2030 درێژ دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو ئەو سووکایەتیانە لەڕێگەی چەند تۆمارێکەوە دیکۆمێنتکراون کە لەلایەن هاندەرانەوە تۆمارکراون کە لە خاڵە جیاوازەکانەوە لە یاریگاکانەوە سەیری یارییەکەیان کردووە، هەروەک لە سۆشیال میدیادا بڵاوکراونەتەوە.

بەپەلە